به‌شی ئه‌ندامان و تۆمارکردن






ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه
هیچ هه‌ژمارێکت نی‌یه خۆت تۆمار بکه
 
به‌ خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی نه‌خۆشیار..هیوادارین زانیاریی پێویستتان له‌سه‌ر ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ له‌سه‌ر کێشه‌ ته‌ندروستییه‌کانتان ده‌ستکه‌وێت.
 
ته‌وه‌رێک له‌ سه‌ر باداری/ ڕۆماتیسم/Reuma
نووسه‌ر یان دانه‌ری بابه‌ت گوڵاڵه‌ پشده‌ری   
Monday, 31 March 2008

 

له‌ کوره‌دواری دا زۆر جار ده‌بیستین ووشه‌ و نه‌خۆشی باداری. به‌ڕاستی ئێستاش بۆ زۆر له‌ خه‌ڵکان دیار نیه‌ و زۆر ئاڵۆزه‌ که‌ ئه‌م کێشه‌یه‌ و نه‌خۆشییه‌ چیه‌؟ ئینجا بۆیه‌ به‌ کوورته‌یه‌ک و به‌ پووخته‌یه‌ک  به‌شێک له‌ ئه‌م بابه‌ته‌  ده‌خه‌مه‌ به‌ر چاوی به‌ڕێزانی خوێنه‌ر.

درێژه‌ی بابه‌ت...
 
کارکردنی دڵ
نووسه‌ر یان دانه‌ری بابه‌ت گوڵاڵه‌ پشده‌ری   
Monday, 31 March 2008


دڵ ماتۆڕێکه‌

نه‌خۆشیه‌کانی دڵ - ده‌ماره‌کانی خوێن زیاترین هۆکارن بۆ کۆچی مرۆڤ.

ساڵانه‌ له‌ وڵاتی هۆڵه‌ندا دا که‌م یان زیاد 50.000 که‌س به‌ هۆی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ-ده‌ماره‌کانی خوێن کۆچ ده‌که‌ن.

ئه‌و ڕێژه‌یه‌ 36% به‌ نسبه‌ت نه‌خۆشیه‌کانی تره‌.

دڵێکی ساغ زۆر گرنگه‌ بۆ ژیان. له‌ ئه‌م  کوورته‌ و به‌ پووخته‌ی بابه‌ته‌ ئه‌یخوێنیته‌وه‌ که‌ دڵ و خوێنبه‌ر-خوێن هێنه‌ر چۆن کاری خۆیان ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ری تێکچوونیان و چۆن ئه‌توانی دڵت و ده‌ماره‌کانی خوێن به‌ ساغی ڕابگریت.
دواین تازه‌کردنه‌وه ( Monday, 31 March 2008 )
درێژه‌ی بابه‌ت...
 
ته‌ندرووستی و په‌ڕۆ و یان ده‌سڕه‌کانی پیسی چێشتخانه
نووسه‌ر یان دانه‌ری بابه‌ت گوڵاڵه‌ پشده‌ری   
Monday, 31 March 2008

په‌ڕۆیه‌کانی چێشتخانه‌ له‌مه‌وه‌به‌دوا بکوڵێنه‌!

 

له‌ هه‌ندێک  لێکۆڵینه‌وه‌یه‌یی جۆراوجۆر ده‌رکه‌وت که‌ له‌ چێشتخانه‌کانماندا ڕێژه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له‌ ڤایرۆس و میکرۆبه‌کان ده‌ژین.

به‌ تایبه‌تی له‌ ناو ئه‌و په‌ڕۆیه‌ یان ده‌سڕه دا‌ که‌ له‌ چێشتخانه‌کانماندا به‌ کاری ده‌هێنین و ته‌ڕ یان نیوه‌ ته‌ڕن،ناو ئه‌وانه‌ جێگایه‌کی زۆر خۆشه‌ بۆ ژیانی میکرۆ ئۆرگانیسمه‌کان و به‌ شۆردنێکی ئاسایی و سه‌ره‌تایی له‌ ناو ناچن.

 

ره‌چاوکردنی خاڵه‌کانی ته‌ندرووستی و پاک و خاوێنی له‌ کاتێ ئاماده‌ کردنی خوارد و خۆراک تا ڕاده‌یه‌ک  هه‌موو ده‌زانین. به‌ڵام ساڵانه‌ هه‌ر به‌ هۆی ڕه‌چاو نه‌کردنی ئه‌م خاڵانه له‌ چێشتخانه‌کاندا ،‌ خه‌ڵکانی زۆر تووشی نه‌خۆشی به‌ هۆی پیسبوونی خۆراک ده‌بن. به‌ ئاماژه‌کردن به‌ ڕه‌چاوکردنی چه‌ند خاڵێکی ته‌ندرووستی مرۆڤ ده‌توانێت تا ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو به‌رگری له‌ پیسبوون و ژه‌هراویی بوونی خۆراک بکات:

  • ئاماده‌کردنه‌ی خۆراک

           ده‌سته‌کانت زوو زوو بشۆ و باش به‌ خاولی وشکی بکه‌وه‌

        به‌رگری بکه‌ له‌ گواستنه‌وه‌یی میکرۆبه‌کان له‌ شوێنێکه‌وه‌ بۆ شووێنێکی تر (Kruisbesmetting (

          له‌ ڕێگای خۆراکی کاڵ ڕا باکتریایه‌کان به‌ ئاسانی ده‌توانن خۆیان بگوازنه‌وه‌ بۆ ناو په‌ڕۆیی چێشتخانه‌.ئه‌م                     خۆگواستنه‌وه‌یه‌ هۆی ئه‌وه‌یه‌ که‌ په‌ڕۆیه‌که‌ به‌ باشی ڕۆژانه‌ ناشۆردرێت.ڕۆژانه‌ چه‌ند جار شۆردنی په‌ڕۆکان/ده‌سڕه‌کان  ئه‌گه‌ری گرفت و نه‌خۆشی که‌م ده‌کاته‌وه‌.

  • باش پاککردنه‌وه‌(شۆردن)

مرۆڤ ده‌توانێت به‌رگری له‌ گواستنه‌وه‌یی باکتریاکان بۆ ناو خۆراک  بکات به‌ دوورکردنه‌وه‌یی  ته‌خته‌ی گۆشت و سه‌وزه‌ له‌سه‌ر ووردکردن  و ئامێره‌کانی  تری چێشتخانه‌ که‌ به‌کار هاتوون. بۆ نموونه‌ ئه‌و ته‌خته‌ ی گۆشت که‌ به‌کار هاتووه‌ بۆ گۆشت بڕین،به‌کاری نه‌هێنین بۆ سه‌وزه‌ ووردکردن و یان ئه‌و که‌وچکه‌ی که‌ له‌ مریشکی کاڵ ده‌درێت ئه‌بێ بشۆردرێته‌وه‌ و ئینجا مرۆڤ دیسان به‌کاری بهێنێت. گرنگ ئه‌وه‌یه‌ که‌ خۆراکی کاڵ و کوڵاو له‌ یه‌کتر نه‌درێت.هه‌روه‌ها گۆشتی کاڵ له‌ ناو جانتا یان زه‌رفی میوه‌ و سه‌وزه‌ دانه‌نرێت و به‌ڵکو به‌ جیا دابنرێت تا ئاماده‌ ده‌کرێت.

باش باش په‌ڕۆیی چێشتخانه‌ بکوڵێنه‌

په‌ڕۆیی چێشتخانه‌ پیسترین پارچه‌یه‌ له‌ ماڵێدا.

ئه‌وه‌ ده‌ستنیشان کرا دوایی لێکۆڵینه‌وه‌یک  که‌ ده‌زگای TNO  هۆڵه‌ندی کردی ،که‌ ئه‌م ده‌زگایه‌ کار ده‌کات بۆ زانست له‌ سه‌ر کاروباری بازه‌رگانی و گه‌شه‌پێدان، که‌ هه‌ندێک له‌م په‌ڕۆیه‌ پیسانه‌ هه‌ڵگری باکتریای جۆری Listeria ن.  ئینجا ئه‌مه‌ بۆ هه‌ندێک گروپی ناسک وه‌کو ژنانی دووگیان،مناڵان و به‌ساڵاچوان له‌وانه‌یه‌ ئه‌م جۆره‌ باکتریایه‌ مه‌ترسی ژیانی هه‌بێت. ساڵانه‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌ خه‌ڵکان نه‌خۆش ده‌بن به‌ هۆی تووشبوون به‌ باکتریای جۆری Salmonella . ئه‌م جۆره‌ باکتریایه‌ زۆرتر له‌ ناو زگی مریشک یان به‌راز دایه‌،به‌ڵام له‌ ڕێگای پیسایی- شه‌وه‌ له‌ هه‌موو شوێنێک دێته‌ پێش.

ئینجا مرۆڤیش ده‌توانێت هه‌ڵگری ئه‌م باکتریایه‌ بێت به‌ ڕێگای گواستنه‌وه‌ له‌ خۆراکه‌وه‌ و ڕه‌چاو نه‌کردنی پاک و خاوێنی و خاڵه‌کانی ته‌ندرووستی.

لێره‌دا بۆ به‌رگریکردن له‌م جۆره‌ باکتریایه‌ زۆر گرنگه‌ که‌ خۆراکی وه‌کو مریشک،قه‌له‌موون و هێلکه‌ زۆر به‌ باش و ته‌واویی بکووڵێت یان داغ بێت.

شۆردن له‌ سه‌ر پله‌ی 90 گراد

په‌ڕۆیه‌کانی چێشتاخانه‌ پێویسته‌ هه‌موو ڕۆژێ بشۆرێن.باشترین ڕێگا ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ سه‌ر پله‌ی گه‌رمای 90 گراد بێت.به‌م شێوه‌یه‌ زیاتری میکرۆئۆرگانیسمه‌کان له‌ناوده‌چن و گواستنه‌وه‌یان نامێنێت.

به‌ڕاستی له‌ سه‌ر پله‌ی گه‌رمایی 40 گراد دا هه‌ندێک باکتریا ده‌مێننه‌وه‌ و نامرن.

به‌ وشکی ڕا بگره‌

وشکڕاگرتن به‌ پله‌ی  پاکڕاگرتن گرنگه‌.چۆنکه‌ جێگای یان په‌ڕۆیی ته‌ڕ بۆ باکتریاکان  زۆر سازگاره‌.

 

سه‌رچاوه‌: گۆڤاری Zin ژماره‌ 11 هۆڵه‌ندی

 

 
کێشه‌ی پشت ئێشه‌؟
نووسه‌ر یان دانه‌ری بابه‌ت گوڵاڵه‌ پشده‌ری   
Monday, 31 March 2008

- ناوه‌ڕۆک

-  چۆن پشت ئێشان په‌یدا ده‌بێت؟

- ناله‌باری لایه‌نه‌ ده‌روونییه‌که‌ی مرۆڤ

- چی بکه‌ی؟

- چی نه‌که‌ی؟

- سه‌رچاوه‌
درێژه‌ی بابه‌ت...
 
دواکه‌وتنی پشکنینی نه‌خۆشه‌کانی شێرپه‌نجه‌ له‌ سه
نووسه‌ر یان دانه‌ری بابه‌ت گوڵاڵه‌ پشده‌ری   
Monday, 31 March 2008

راپۆرت:    ANP  - De volkskrant  هۆڵه‌ندی ڕۆژی هه‌ینی 7 دێسه‌مبر

له‌نده‌ن:

لیستی نۆبه‌ی دوور و درێژ بۆ هه‌زاران نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا مه‌ترسی درووست ده‌کات،چۆنکه‌ ڕاکتۆری ئه‌تۆمی له‌ که‌نه‌دا که‌ ماده‌ی Radio-isotope درووست ده‌کات و ده‌یخاته‌ به‌رده‌ستی پزیشکان ڕاوه‌ستاوه‌.

ئه‌م کێشه‌یه‌ وڵاتی هۆڵه‌ندا ناگرێته‌وه‌.

به‌ وته‌ی کاناڵی BBC  ڕۆژی هه‌ینی 7 دێسه‌مبر پزیشکه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌ په‌یدابوونی '' که‌می'' ئه‌و ماده‌یه‌ کاتاستڕۆف /کێشه‌ی گه‌وره‌ درووست ده‌کات بۆ داهاتوو.

راکتۆری ئه‌تۆمی Chalk River  که‌ له‌ که‌نه‌دایه‌ و له‌ پارێزگای Ontario دایه‌، ڕێژه‌ی 2/3 هی سه‌رجه‌م ماده‌ی Radio isotope که‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی جیهاندا کاری پێده‌که‌ن به‌رهه‌م دێنێت.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ که‌ ئه‌م ڕاکتۆره‌ ئه‌تۆمییه‌ دوو حه‌فته‌ له‌مه‌وه‌به‌ر داخرا بۆ مه‌به‌ستی چاکسازی و پاککرنه‌وه‌،به‌ڵام ماوه‌یه‌کی زیاتر ده‌خایه‌نێت له‌م کاته‌ی دیاری کراو چۆنکه‌ مه‌رجه‌کانی ئه‌منی ده‌سته‌ڵاتی مه‌رکه‌زی ئاماده‌ نه‌کراون.

چاوه‌ڕوان ده‌کرێت دوایی نیوه‌ی هه‌یڤی یه‌کی ساڵی داهاتوو(ژانیوه‌ری 2008 ) دا دیسان ئه‌م ڕاکتۆره‌ هه‌لسوڕێته‌وه‌.

ماده‌یی ڕه‌نگی

ماده‌ی Isotope هه‌روه‌ها بۆ پشکنینی نه‌خۆشه‌کانی شێرپه‌نجه‌ به‌کار دێت.

به‌ گه‌یاندنی بڕێکی که‌م له‌م ماده‌یه‌ له‌ جه‌سته‌دا،پزیشک ئه‌توانێت Scan   بکات یانی زۆر به‌ ووردی وێنه‌ بگرێت و بچێته‌ ناو دێتایڵه‌کان و ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیه‌تی بیدۆزێته‌وه‌.

هه‌زاران تاقیکردنه‌وه‌ی پزیشکی ڕاگیراون به‌ هۆی'' که‌می'' یان خوود نه‌بوونی ماده‌ی Radioactive isotope .

له‌م ماده‌یه‌ مرۆڤ ناتوانێت پاشه‌که‌وه‌ت بکات،چۆنکه‌ ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م ڕاده‌گیرێت.

 

 

 
پرخه‌ کردن له‌ کاتێ خه‌ودا Snoring / و کێشه‌کانی
نووسه‌ر یان دانه‌ری بابه‌ت گوڵاڵه‌ پشده‌ری   
Monday, 31 March 2008

له‌‌م بابه‌ته دا‌:

                                  

-          گرنگی خه‌وی ئارام

-          چۆن ده‌نگی پرخه‌ درووست ده‌بێت؟

-          کێشه‌ی هه‌ناسه‌ڕاوه‌ستان Apnea به‌ هۆی پرخه چیه‌؟

-          چاره‌سه‌رییه‌کانی پرخه‌کردن کامه‌ن؟

سه‌رچاوه‌کان
درێژه‌ی بابه‌ت...
 
باسێک له‌ سه‌ر ڕۆڵی گرنگی ئاو و ئاوی خواردنه‌وه‌ و ت
نووسه‌ر یان دانه‌ری بابه‌ت گوڵاڵه‌ پشده‌ری   
Monday, 31 March 2008

 

 

- ئاو و پێکهاته‌کانی ئاو

2-بۆ چی ئاو گرنگه‌ بۆ مرۆڤ؟

3-مه‌رجه‌کانی ئاوی پاک بۆ خواردنه‌وه‌ چین؟

4-وڵاتانی که کوالیتی(جۆری)‌ ئاوی سازگار و سرووشتییان له‌ سه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ ته‌ندرووستی مرۆڤ

5-هه‌ندێک په‌یڤ له‌ باره‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ و ته‌ندرووستی

 

 

 

درێژه‌ی بابه‌ت...
 
بۆچوونی هه‌ڵه‌ی پزیشکی
نووسه‌ر یان دانه‌ری بابه‌ت گوڵاڵه‌ پشده‌ری   
Monday, 31 March 2008
 

برینه‌کانی گه‌ده‌ یان ڕیخۆڵه‌ واتا  Ulcus Ventricle، به‌ هۆی هه‌بوونی گرژی ده‌روونی و نه‌بوونی ئاسوده‌یی ده‌روونی واتا Stress)  )درووست ده‌بن،

په‌یامنێری زانستی Hans van Mannen  هه‌موو هه‌یڤێک هه‌ڵه‌ییه‌ک له‌ بواری پزیشکی و ده‌رمانیدا ئاشکرا ده‌کات.

 
درێژه‌ی بابه‌ت...
 
کوتان بۆچی،بۆ کێ و که‌ی؟
نووسه‌ر یان دانه‌ری بابه‌ت گوڵاڵه‌ پشده‌ری   
Monday, 31 March 2008

له‌م بابه‌ته‌دا:

کوتان(ڤاکسین) کردن  واته‌ هاندان یان ڕاهێنانی سیستێمی به‌رگری جه‌سته‌  له‌ دژی هه‌ندێکجۆر (نه‌خۆشیه‌کانی چڵکیدا/هه‌و کردن).

کوتان ده‌بێت به‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌ ‌ خوودی خۆی جه‌سته‌ پێکهاته‌دژه‌کان به‌رهه‌م بێنێت،بۆ ئه‌وه‌ی پارێزه‌ری بدات له‌ به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه‌ درووستکه‌ره‌کاندان( باکتریا،ڤایرۆس...).

له‌وه‌تی دۆزینه‌وه‌ی ڤاکسینه‌کان،له‌ ماوه‌یی دوو سه‌دساڵ له‌ مه‌وه‌به‌ردا،ڕێژه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له‌ نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیداره‌کان به‌ سه‌رکه‌وتویی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ و  کارپێکردن به‌ ڤاکسین په‌ره‌ی پێساندراوه‌.

به‌ڵام که‌ی پێویستیت به‌ کوتان هه‌یه‌ و چی به‌ تۆ و مناڵه‌کان ده‌به‌خشن؟

 

ناوه‌ڕۆک:

*  کوتان یان ڤاکسین چیه‌؟

*  ڤاکسێن جۆری زیندوو

*  ڤاکسین جۆری مردوو

*  ڤاکسین بۆ ئافه‌رتان

*  ڤاکسین بۆ ئینفلوێنزا(هه‌ڵامه‌ت)

*  ڤاکسین بۆ  مناڵان

*  کورته‌یه‌ک له‌ سه‌ر سه‌رجه‌م نه‌خۆشیه‌کانی مناڵان

*  بیر و بۆ چوونی زانایانی تر

*  ڤاکسین بۆ سه‌فه‌ر

سه‌رچاوه‌کان

 

درێژه‌ی بابه‌ت...
 
سه‌ره‌تانی مه‌مک
نووسه‌ر یان دانه‌ری بابه‌ت گوڵاڵه‌ پشده‌ری   
Monday, 31 March 2008

به‌شی چوواره‌م                                      

 

7- پشکنینی ئافره‌تانی ته‌مه‌ن 50-75 ساڵ Screening

 

له‌ زۆربه‌ی وڵاته‌کانی ئه‌وروپی دا هه‌ر دوو ساڵ جارێک  ژنان بانگهێشت ئه‌کرێن له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌ بۆ mammografie . بۆ ئه‌و ژنانه‌ی که‌ له‌ ته‌مه‌نیان له‌ ژێر 50 ساڵه‌ پێشنیار/ئامۆژگاری ئه‌درێت که‌ هه‌ر چه‌ند ماوه‌ جاڕێک mammografie  ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌گه‌ریان هه‌بێت بۆ تووش بوون به‌ breastcancer  ، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ناو خانه‌واده‌یان دا / ویراسی هه‌یانبێت.

له‌ هۆڵه‌ندا ساڵانه‌ نزیکه‌ی 10000 ژن تووشی سه‌ره‌تانی مه‌مک ئه‌بن.

درێژه‌ی بابه‌ت...
 
<< سه‌ره‌تا < پێشتر 1 2 دواتر > کۆتا >>

ئه‌نجام 1 - 20 له 30

کێ ئۆنلاینه‌؟